جیهانی
کوشتنی سولەیمانی بەکارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیی ناودەبرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا رایگەیاند پرۆسەی کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ویلایەتەکگرتووەکانی ئەمریکا کارێکی "نایاسایی و نا ئەخلاقییە" وەکو کوشتنی رۆژنامەنووسی جەمال خاشقچی لە ساڵی ٢٠١٨.
ئەمڕۆ سێشەممە مەهاتیر محەمەد، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "پرۆسەی کوشتنی سولەیمانی وەک تاوانی کوشتنی خاشقچی وابوو کە هەردووکیان لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکەیان کوژران. لەم رووداوەدا دەوڵەتێک بە تەنها بڕیاریدا سەرکردەیەکی دەوڵتێکی تر بکوژێت، بۆیە هەردوو کردەوەکە نایاسایی و نا ئەخلاقی بوو.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا هۆشداری لە زیاد بوونی کردەوە تیرۆرستییەکاندا لە ناوچەکەدا لەگەڵ کوشتنی سولەیمانیدا، ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا کاتی ئەوەیە موسوڵمانانی جیهان یەکبگرن"