جیهانی
پۆمپیۆ: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند قاسم سولەیمانی بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی لە عیراق نەبووە ئاماژەی بەوەشکرد واشنتن له رێككه‌وتنی ناوكی كشاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راتگەیاند "قاسم سولەیمانی بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی لە عیراق نەبووە و ده‌زانین ئه‌و چیرۆكانه راست نین".
ئاماژەی بەوەشکرد " واشنتن له رێككه‌وتنی ناووكی كشاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی".
پۆمپیۆ دووپاتیکردەوە "له فشارەکانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ سەر ئێران بۆ پاراستنی گیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هەروەها ئێران لەگەڵ گروپە چەکدارییەکانی تاڵیبان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندیی هەیە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند "داوامان لە چین كردووه به ئاڕاسته‌ی راست هه‌نگاو بنێت و پابه‌ندی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت".