جیهانی
ترەمپ: ئەگەر عیراق بەڕێزەوە مامەڵەمان لەگەڵ نەکات سزای بەسەردا دەسەپێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئەگەر عیراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ نەکات سزای بەسەردا دەسەپێنن ئاماژەی بەوەشکرد بابەتی دوورخستەوەی بابەتێکی گاڵتە ئامێزە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "ئێمە دژی ئەو بڕیارەین کە پەرلەمانی عیراق داویەتی بۆ کشانەوەی هێزەکانمان، هەروەها ئێمە تا کۆتایی لە عیراق نامێنینەوە، بەڵام لە ئێستا دژی ئەو بڕیارەین، هەروەها کشانەوەمان لە عیراق رێگا بۆ ئێران خۆشدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر عیراق بەڕێزەوە مامەڵەمان لەگەڵ نەکات سزای بەسەردا دەسەپێنین''.
ترەمپ لەبارەی نامە هەڵەکەی ئەمریکا سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانیان لە عیراق ئاماژەی بەوەکرد "ئەو نامەی کە بڵاوکرایەوە رەشنوسێک بوو کە هیچ مەبەستێکی لە پشت نەبووە و واژووی لەسەر نەکراوە".
سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە دەسەڵات وتی "بابەتی دوورخستەوەم بابەتێکی گاڵتە ئامێزە و سەرجەم تۆمەتەکان بێ بنەمایە".
ترەمپ راشیگەیاند "قاسم سولەیمانی کەسێکی توندڕەو بوو بۆیە کردمانە ئامانج".