جیهانی
وەزیری بەرگری بەریتانیا: ئەگەر عیراق داوامان لێبكات دەكشێینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند ئامادەن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عیراق ئەگەر هاتوو حكومەتی عیراق بە شیوەیەكی رەسمی داوایان لێ بكات.
بین والاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەمرۆ سێشممە لە ناو ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا رایگەیاند "هەوڵدەدەین بڕوایان پێ بهێنین بۆ مانەوەمان لە پیناو بەرژەوەندی خۆیان لەگەل ئەوەشدا رێزی سەروەری عیراق دەگرین، لە كاتێكدا ئەگەر داوامان لیبكەن جێیان بهێلین، كە ئەوەش مافی خۆیانە و ئیمە ریزی لێدەنێین".
ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق بریاری دەركردنی هیزە ئەمەریكیەكانی پەسەندكر دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی, سەركردەی فەیلەقی قودسی سەربە پاسەوانی شۆرشی ئیرانی و ئەبو مەهدی موهەمدیس، جیگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی و 10 كەسیتر لە بۆردوومانی ئەمریكا لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد لە بەرەبەیانی 3ی كانونی دووەمی 2020.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەكردووە "هاوپەیمانی ناتۆ بەشیك لە هیزە سەربازیەكانی دەكیشیتەوە لە عیراق، وە هەلدەستیت بە دوبارە بلاوكردنەوەی ئەو بەشەی دەمینیتەوە لێیان بەهۆی هۆكاری ئەمنی".