عیراقی
لە ھەڵبژاردنی داھاتوو کازمی لە کوردستان و عیراق لیستی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری پێشووی بەرهەم ساڵح رایدەگەیەنێت بەبێ رێکەوتن لەگەڵ هەرێم کازمی رێژەیەک پارە بۆ کوردستان دەنێرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر کازمی لەسەر ئاستی گشتی توانی چاکسازی بکات و هاوتەریبیش ئیستحقاقی دەستوری کوردستان، ئەوا دەشێ دەستخۆشی لێ بکرێت.
سالار مەحمود، راوێژکاری پێشووی بەرهەم ساڵح لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "بەبێ رێکەوتن لەگەڵ هەرێم کازمی رێژەیەک پارە بۆ کوردستان دەنێرێت بەناوی پێدانی مووچەوە. چونکە بۆ هەڵبژارنی داهاتوو نیازی دروستکردنی لیستی سەرتاسەری هەیە لە عیراق و کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دەیەوێت بە رای گشتی کوردستان و مووچە خۆران بڵێ بەبێ رێکەوتن لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی هەرێم هاوکاریتان دەکەم، هەروەها کوردستان تەنیا بۆ پارە چاوی لەبەغدایەو دۆسیە ستراتیژیەکان فەرمۆش کراون".
نووسیویشیەتی "سەرەتا بە هاندانی ئەمریکا هەر زوو لەکوردستانەوە پشتیوانی بێ مەرج بۆ کازمی راگەیەنرا. ئەگەر کازمی لەسەر ئاستی گشتی توانی چاکسازی بکات و هاوتەریبیش ئیستحقاقی دەستوری کوردستان، ئەوا دەشێ دەستخۆشی لێ بکرێت. بەڵام نابێ پەلە بکرێت لە بڕیاردان لە ئەجنداو نیازی داهاتووی مستەفا".
باسی لەوەشکردووە "لە کارنامەکەیدا هەڵبژاردنی پێشوەخت هەبوو، پەرلەمانیش دەنگی بەو کارنامەیە داوەو داخوازیەکی گشتی بوە، بۆیە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن حکومەتەوە ئاسایی و یاساییە، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی تر، هەروەها لە هەڵبژاردنی داهاتوو هەموو لایەنەکانی ئێستا کورسی کەم دەکەن و دابەشبونی زۆرتر دروست دەبێت بەپێی یاسا نوێکە. نەوەیەکی نوێی سیاسی و چینێکی سیاسی نوێ لە عیراق سەرهەڵدەدەن. نەوە کۆنەکەش پاشەکشە دەکەن".

س.س