ئابووری

نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی  نەوت دابەزی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نرخی نەوت جارێكی دیكە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا نرخەكەی گەیشتە 45 دۆلار، ئەویش بەهۆی ترس لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا بە بەهێزی.

ئەمڕۆ  شەممە (8ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (40) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی  بە (41) دۆلار و (22) سەنت مامەڵەی پێوەكرا و لە %2 زیاتر نرخەكەی لەدەستداوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا.

شارەزایانی بواری نەوت پێیان وایە، بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتان و بەردەوامی رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەك بە جێگیری دەمێنێتەوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن