عیراقی
گرنگترین بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گرنگترین بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ساڵی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت چارەسەركردنیان قورسە و پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا روونیكردووەتەوە زۆرینەی بەربەستەكانی هونەرین و كاتی دەوێت.
حسێن عەقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "یاسای هەڵبژاردنەكان كۆمەڵێك كێشەی تێدایە لەناویاندا كێشەی هونەری كە چارەسەركردنی قورسە كە تائێستاش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".
عەقابی ئەوەش دەڵێت "تائێستا سەرژمێرییەكی وردمان نییە، هەروەها زۆر ناوچە و گەڕەك و شوێن ناونیشان و ژمارەیان لەسەر نییە بۆ ئەوەی ناوچە و قەزا و ناحیەكان بە باشی لەیەكتر جیابكەینەوە".
لەلایەكی دیكەوە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە كێشە سیاسییەكان قسەی كردووە و دەڵێت "لەڕووی سیاسییەوە بە هەمان شێوە كێشەی زۆر هەیە بەتایبەت لە پارێزگاكانی دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و موسڵ، هەروەها كێشەی هەیە سەبارەت بە ناوچەكانی كێشە لەسەر لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی، بۆیە ئەو كێشانە پێویستی بە گفتوگۆی زۆر و گەورە هەیە بۆ چارەسەركردنی".
سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكان و خودی هەڵبژاردنەكە ئەو پەرلەمانتارە وتوویەتی "پێویستە لەیەكتر جیایان بكەینەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە، بەڵام كێشە هونەرییەكان پێویستە لە ئەستۆی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بێت، هەروەها ئامادەیی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".
خ.غ