جیهانی
زیانەکانی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سوپاسالاری سوپای ئێران لە دوای ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە عیراق رایدەگەیەنێت ئێستا ئەمەریکا لە تواناکانی ئێران تێدەگات.
محەمەد باقر، سوپا سالاری سوپای ئێران لە راگەیەندراوێکدا باس لەوەکردووە "دەبێت بە زووترین کات ئەمەریکا لە ناوچەکە بکشێتەوە".
ئاژانسی هەواڵی فارس، لە زاری بەرپرسانی سوپای ئێران روونیکردۆتەوە "بەهۆی هێرشەکان، 80 سەربازی ئەمەریکی کوژراون و 200 دیکەش بریندارن، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و سوپای عیراق تەواو پێچەوانە لێدوان دەدەن و دەڵێن هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکانی ئێران نەبووە".
سوپای عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئێران 22 مووشەکی ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان بە دواوە نەبووە".