عیراقی

هۆشداری لە ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا-

شارەزایەكی یاسایی باس لە بوونی بڕگەیەكی مەترسیدار لە یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق دەكات و دەڵێت پێدەچێت بەهۆیەوە ساختەكاری زۆر بكرێت و هەڵبژاردنێكی پاك و راستەقینە بەڕێوەنەچێت.

ئەحمەد عەبادی، شارەزای یاسایی عیراقی لە بەغداەوە رایگەیاند "هیچ دەقێكی روون و یەكلاكەرەوەمان نییە پشتی پێببەستین كەوا باس لە مەرجی پێبوونی كارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق بكات".

ئاماژەی بەوەشكردووە "یاسای هەڵبژاردنەكان شێوەیەكی لاستیكی داوەتە پشتبەستن بە كارتی ئەلیكترۆنی بۆ دەنگدان بەبێ ئەوەی روونی كردبێتەوە مەبەستی لە پێبوونی كارتی دەنگدانی ئاسایی بێ بوونی وێنەیە لەسەری یان كارتی بایۆمەتری".

ئەو یاساناسە عیراقییە باس لەوەش دەكات "ئەوە كێشەیەكی گەورە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دروستدەكات و دەرفەت دەڕەخسێنێ‌ بۆ ساختەكاری زۆر گەورە، چونكە دەنگدەر دەتوانێت بە كارتێكی ئاسایی دەنگبدات".

عەبادی زیاتر روونیكردووەتەوە "ئەگەر بمانەوێ لە هەڵبژاردنی داهاتوو ساختەكاری نەكرێت، ئەوا تەنیا رێگە ئەوەیە پشت بە كارتی بایۆمەتریی بۆ دەنگدان ببەستین، بۆیە دەبێت هاوڵاتییان هانبدرێن بۆ نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان و بایۆمەترییان لەڕێگەی تیمی گەڕۆكەوە".

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2121ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق دیاریكرد، ئەوەش كاردانەوەی پشتیوانی و دژی بەدوای خۆیدا هێنا.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan