ئابووری

نرخی نەوت جێگیرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت جێگیرە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ  یەكشەممە (9ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (44) دۆلار و (40) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە (41) دۆلار و (21) سەنت فرۆشراوە.

شارەزایانی بواری نەوت پێیان وایە بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتان و بەردەوامی رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەك بە جێگیری دەمێنێتەوە.

جێی ئاماژەیە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهەمان نرخی ئەمڕۆ مامەڵەی پێوەكرا.


Qaiwan
Qaiwan