ئابووری

بەیانی ئەمڕۆ بە ئاستێكی کەم نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەیانی ئەمڕۆ بە ئاستێكی کەم نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ کەمێک نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت بەرزبێتەوە کاریگەریەکی باشی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت گەیشتە  44 دۆلار و 84 سەنت, کە ئەمەش رێژەیە زۆر نەبوو بۆ بەرزبوونەوەی نەوت.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  گەیشتە  41 دۆلار و 80 سەنت, ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەیەکت کەمت بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە