ئابووری
وەزارەتی كشتوكاڵ بازاڕ بۆ گەنمی جوتیاران دەدۆزێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێ شەممە 11/8/2020 گرێ بەستی پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو واژۆ دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ مەودا نێردراوە، "پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیژییە، لە قۆناغی یەكەم 500,000 پێنج سەد هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە بەسەر پەرشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەپێی ناوەڕۆكی پڕۆژەكە، ساڵی داهاتوو 500,000 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران دەكڕدرێتەوە و بە بازاڕ دەكرێت، لەبەرامبەردا هاوردەكردنی سەرجەم بەرهەم هاتووەكان لە گەنم وەك(ئارد بە هەموو جۆر و پلەكانی، ساوار، بروش، گەنمەكوتا ...هتد) قەدەغە دەكرێت".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەداوە "سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و پشكی سەرەكی هەلی كارەكان بۆ دەرچوانی بەشەكانی كشتوكاڵیە".