عیراقی

رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا نزیکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا نزیکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندنی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیار هەیە شاندی هەرێم بچێتەوە بەغدا و گفتوگۆکانیان بەردەوام بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوەی نازانین کاتەکەی کەیە".

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا نزیکە و بەمزووانە دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی".

جێگای ئاماژەیە، گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانییەوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، چونکە مەرجەکانی بەغدا بۆ هەرێم قورسن و داوای رادەستکردنی داهاتی نەوت و سەرجەم خاڵە سنوورییەکان دەکات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال