ئابووری
"ناجێگیری باری ده‌روونی خه‌ڵك هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و ئاڵتوونه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئابووری ناسێك رایده‌گه‌یه‌نێت بانكی ناوه‌ندی عیراق ڕۆژانه به‌خستنه بازاڕی زیاتری دۆلار ده‌توانێت به‌های دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلار به‌جێگری بهێڵێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ناجێگری باری ده‌روونی هاووڵاتیانه كه په‌نا بۆ كڕینی دۆلار ده‌به‌ن وه‌ك دراوێكی جێگیر.

ئه‌میر قه‌ساب ئابووری ناس به‌مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌خستنه بازاڕی زیاتری ڕێژه‌ی دۆلار ده‌توانێت به‌های دینار به‌جێگیری بهێڵیته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراق ناتوانێت باری ده‌روونی خه‌ڵك رابگرێت هاووڵاتیانیش زیاتر په‌نا بۆ ئه‌و شتانه ده‌به‌ن كه به‌های جێگریان هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له دۆلار و ئاڵتوون هه‌ربۆیه نرخی دۆلار و ئاڵتوون ڕۆژانه به‌رز ده‌بنه‌وه".
ئه‌میر قه‌ساب وتی" رۆژانه بانكی ناوه‌ندی عیراق 200 بۆ 250 ملیۆن دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه، له‌پێناو راگرتنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار".
ئه‌و ئابووریناسه وتیشی "چه‌ند مه‌ترسییه‌ك رووبه‌ڕووی عیراق بووه‌ته‌وه له‌ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای دارایی ئه‌مریكا بۆ عیراق، ئه‌وانیش خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه جارێكی تر عیراق بخرێته‌وه ژێربه‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان ئه‌مریكا پاره‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بلۆك بكات".