عیراقی

دەستەی نەزاهە وردەكاری گەندەڵییەكانی وەزیری پێشووی كارەبا رووندەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستەی نەزاهە وردەكاری گەندەڵییەكانی وەزیری پێشووی كارەبا رووندەكاتەوە
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

دەستەی نەزاهەی عیراق، وردەكاری رێگریكردن لە چوونەدەرەوەی وەزیری پێشووی كارەبای عیراق و بەڕێوەبەری دارایی و ئیداری وەزارەتەكە رووندەكاتەوە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی نەزاهەی عیراق رایگەیاندووە "دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی، فەرمانی رێگریكردن لە چوونەدەرەوەی وەزیری پێشووی كارەبا و بەڕێوەبەری دارایی و ئیداری وەزارەتی كارەبای دەركردووە".

وەك دەستەی نەزاهە ئاماژەی پێداوە "رێگریكردن لە چوونەدەرەوەی ئەو وەزیرەی پێشوو و بەڕێوەبەرە گشتییەكەی وەزارەتی كارەبای عیراق، بەهۆی دامەزراندنی 82 هەزارو 555 كرێكاری رۆژانەیە بەشێوەیەكی نایاسایی لە وەزارەتی كارەبا بەبێ ئەوەی پێویست بەو دامەزراندنەش بكات".

دەستەی نەزاهە ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی مانگانە ئەو وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەی پێشووی كارەبا مانگانە 43 ملیار دینار زیانیان بە داهاتی گشتی گەیاندووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال