عیراقی
عیراق تووشبوونی هەزاران كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
وەزارەتی تەندروستیی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 ی ئابی 2020 تووشبوونی سێ هەزار و 841 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند، هەروەها چاكبوونەوەی دوو هەزار و 667 كەسی دیكەی لە ڤایرۆسەكە راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە " چاكبوونەوەكان زۆربەیان لە بەغدا بوون 304 یان لە رەسافە و 520 یان لە كەرخ، لەهەولێر 93 كەس و لە سلێمانیش 39 كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە، هەروەها لە دهۆك 45 كەس و لە كەركوكیش 46 كەس ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە".
لە ژمارەی تووشبووانی 24 كاتژمێری رابردووشدا بەغدا هەر پلەی یەكەمی گرتووە، لە رەسافە 291 كەس تووشبوون و لە كەرخیش 147 كەس، لە شاری پزیشكانیش 139 كەس، هەروەها لە سلێمانی تووشبوونی 103 كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە، لە هەولێریش 323 كەس و لە دهۆك 143 كەس و لە كەركوكیش 244 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون".
لە سەرتاسەری عیراقیش كۆی گشتی 53 كەسی دیكە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، وەك وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی پێكردووە لەو ژمارەیە 11 كەسیان لە بەغدا بووە، لە سلێمانیش چوار كەس و هەولێر نۆ كەس و كەركوكیش دوو كەس".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق دا ئەوەشخراوەتەڕوو " تائێستا 117 هەزار و 208 كەس لە عیراق ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە كۆی تووشبووانیش تائێستا 164 هەزار و 277 كەسە، بەوپێیەش رێژەی چاكبوونەوەی تووشبووان %71 پۆینت سێیە، كۆی مردووانیش تائێستا بە ڤایرۆسەكە لە عیراق پێنج هەزار و 641 كەسە".