عیراقی
سوپای عیراق بەدوای سیخوڕەكانی توركیا لە هەرێم دەگەڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، بە دوای ئەو سیخوڕانەی توركیا دەگەڕێن، كە رێنیشاندەری هێزەكانی توركیا بوون بۆ هێرشكردنەسەر هێزەكانی پاسەوانی سنووری عیراق، لە ناوچەی برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە پەیوەندی و هەماهەنگیداین لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر هێزەكانی پاسەوانی سنووری عیراق لە ناوچەی سیدەكان لە هەولێر، كە سێشەممەی رابردوو روویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو فەرماندەی ئەو هێزانە".
لیوا تەحسین خەفاجی راشیگەیاند "لیژنەمان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو رێگایەی كە توركیا پشتی پێ بەستووە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە و ئەو كەسەی كە زانیاریی بە هێزەكانی توركیا داوە بۆ ئاشكراكردنی شوێنی ئۆتۆمبێلی شاندەكەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە سیدەكان".
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عیراق وتیشی "شاندەكەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور كە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیاوە كرایە ئامانج لە كاتی بە ئامانجكردنیدا لە ئەركدا بوو بۆ بەسەركردنەوەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە سنووری نێوان عیراق و توركیا، بۆیە ئەو هێرشەی توركیا پێشهاتێكی ترسناكە و نابێ بەردەوام بێت".
پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 11ی ئابی 2020 لە ناوچەی برادۆست، هێزێكی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی عیراق لەلایەن فڕۆكەیەكی توركیاوە كرایە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەكەدا دوو فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنوور و فەرماندەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان شەهیدبوون و فەرماندەیەكی دیكە و دوو سەربازی هێزەكانی پاسەوانی سنوور و كارمەندێكی هەواڵگری عیراق برینداربوون".