جیهانی
ئەمەریكا زیانەكانی هێرشە مووشەكییەكەی ئێرانی ئاشكرا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند هێرشە مووشەكییەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەردوو بنكە سەربازییەكەی لە ئەنبار و هەولێر، زیانی گیانی نەبووە و تەنیا هەندێك زیانی مادی هەبووە.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكادا هاتووە "ئێران زیاتر لە 12 مووشەكەی ئاراستەی دوو بنكەی سەربازیی سوپاكەمان كردووە". ئەوەشی تیادا باسكراوە سەرقاڵی بەوردی هەڵسەنگاندنی زیانەكانن "ئەگەرچی زیانەكان زۆر كەمن".
سەبارەت بە وردەكاری هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر سوپای ئەمەریكا روونكراوەتەوە "ئەو مووشەكانە لە خاكی ئێرانەوە ئاراستەی دوو بنكەی سەربازیی سوپای ئەمەریكا لە ئەنبار و هەولێر كراون".
لە بەیاننامەكەی پنتاگۆندا هاتووە "هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ زیانەكان دەكەن" و دواتریش بڕیار لەسەر "چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران" دەدرێت.