عیراقی

خۆپیشاندەران لە بەغدا پەلاماری ئەفسەرێكی كورد دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 خۆپیشاندەران لە بەغدا پەلاماری ئەفسەرێكی كورد دەدەن
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

خۆپیشاندەرانی بەغدا هێرشدەكەنە سەر ئەفسەرێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق و لێیدەدەن، باس لەوەش دەكرێت ئەو ئەفسەرە كوردە، وەزارەتی ناوخۆی عیراقیش رایگەیاند كە لەوبارەیەوە لێكۆڵینەوە دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەك خۆپیشاندەر چوونە سەر شەقامەكانی بەغدا، ئەوان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە نوێنەكردنەوەی گرێبەستە كاتییەكەیان دەردەبڕی و شەقامێكی سەرەكییان داخست، بۆ كردنەوەی رێگاكە مەفرەزەیەكی هێزی ئەمنیی دەچێتە شوێنەكە، بەڵام خۆپیشاندەران رووبەڕوویان دەبنەوە و لە ئەفسەرێكی كورد دەدەن.

وەك لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە دەردەكەوێت، هەرچەندە ئەفسەرەكە چەكی پێبووە و هەوڵیدابوو بەبێ تەقە خۆپیشاندەران دووربخاتەوە، بەڵام خۆپیشاندەرەكان بە گەلەكۆمە هێرشی دەكەنە سەری و یەكێكیشیان بۆكسێك لە دەموچاوی دەدا، بەڵام ئەفسەرەكە خۆی كۆنترۆڵ دەكات و نە چەكەكەی رادەستیان دەكات و نە تەقەشیان لێدەكات.

لەوبارەیەوە لیوا سەعد مەعن، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی ناوخۆ رێگە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەدات و بە مافی خۆپیشاندەری دەزانێت، بەڵام بەهەمانشێوەش پیاوی ئەمنیی مافی خۆی هەیە، پارێزگاریكردنیش لە كەرامەت و مافەكانی پیاوی ئەمنیی یەكێكە لە داخوازییەكانی دەوڵەت".
 لیوا سەعد مەعن، ئاماژەی بەوەشكرد "وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێنی یاسایی خۆی دەگرێتەبەر و لیژنەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە پێكدەهێنێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان