عیراقی

پەرلەمانتارێكی ئەم حزبە تووشی كۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێكی ئەم حزبە تووشی كۆرۆنا بوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیان "لە ئەنجامی بەسەركردنەوەی ناوچەكان و بەركەوتنی لەگەڵ هاوڵاتیاندا، نیشانەكانی كۆرۆنای تێدا دەركەوتووە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە".

شیروان دوبردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك نوسیوویەتی "لەماوەی رابردوودا و بەهۆكاری بەسەركردنەوەی ناوچەكان، تێكەڵاوبوون و بەركەوتنم لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەكان نیشانە سەرەتاییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنام تێدا دەركەوت".

وتیشی "لەئێستادا دۆخی تەندروستیم جێگیرە و هیوای چاكبوونەوە بۆ سەرجەم تووشبووانی پەتاكە دەخوازم".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال