عیراقی
ئەو ئەفسەرەی خۆپیشاندەران هێرشیانكردەسەر خەڵاتكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، خەڵاتی ئەو ئەفسەرەی كرد كە ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە بەغدا هێرشیان كردەسەر، پلە بەرزكردنەوەكەشی شەش مانگ پێشدەخات، ئەویش لەبەرامبەر دانبەخۆداگرتنی بەرامبەر خۆپیشاندەران سەرەڕای ئەوەی چەكی پێبووە و چەند پۆلیسێكیشی لەگەڵدابووە.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە "مستەفا كازمی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیوەتە وسام رەعد سەبیح زوبێدی لە هێزەكانی فریاكەوتنی ناوچەی كەرخی بەغدا و لەنوسراوێكیشدا سوپاس و پێزانیانی ئاڕاستەی ئەو ئەفسەرە كردووە و پلە بەرزكردنەوەكەشی شەش مانگ پێشخستووە".
وەك لیوا یەحیا ئاماژەی پێداوە "خەڵاتكردنی ئەو ئەفسەرە لەبەرامبەر هەڵوێستی یاسایی و پابەندبوونی و بەباشی هەڵسوكەوتكردن و دانبەخۆداگرتنی لەبەرامبەر بە ژمارەیەك لەو كەسانەی بەناوی خۆپیشاندەرەوە هێرشیانكردبووە سەری".
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، باسی لەوەشكرد "مستەفا كازمی جەختی لەسەر بەكارنەهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كردۆتەوە، رایگەیاندووە رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگرنەبەر كە بەپێچەوانەی یاسا هەڵسوكەوت بكات".