جیهانی

ترەمپ: لە داهاتویەكی نزیكدا ڤاكسینی كۆرۆنا رادەگەیەنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: لە داهاتویەكی نزیكدا ڤاكسینی كۆرۆنا رادەگەیەنین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "لە داهاتویەكی زۆر نزیكدا ڤاكسینی كۆرۆنا رادەگەیەنن، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە رێككەوتنێكیان لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامداوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "لە داهاتویەكی نزیكدا ڤاكسینی كۆرۆنا رادەگەیەنن، وتیشی كۆمپانیای مككێسن تایبەت بە دابەشكردنی دەرمانی پزیشكی رادەسپێرن".

ترەمپ، ئاماژەی بەوەشكرد "بەمەبەستی دابەشكردنی ڤاكسینەكە لەكاتی بەردەستبونیدا، كۆمپانیای مككێسن تایبەت بە دابەشكردنی دەرمانی پزیشكی رادەسپێرن، كە كۆمپانیاكە نوسینگەی سەرەكیی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایە.

سەرۆكی ئەمەریكا، سەبارەت بەو ڤاكسینەی سێشەممەی رابردوو سەرۆكی روسیا رایگەیاند،  وتی "هیوام وایە ڤاكسینەكەیان كاریگەربێت".
جێی ئاماژەیە، سێشەممەی رابردوو ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا رایگەیان " وەك یەكەم وڵات لەسەر ئاستی جیهان ڤاكسینی كۆڤید-19 رادەگەیەنین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان