ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەك لە دابەزیندایە، لەكاتێكدا پێش ئەو ماوەیە نرخەكەی بە رێژەی %10 بەرزبوویەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 15 ی ئابی 2020 ، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 44 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 42 دۆلار و 23سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەڵام رۆژی هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (45) دۆلار و (12) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە (42) دۆلار و (37) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

Qaiwan
Qaiwan