جیهانی

ئیمپراتۆری ژاپۆن دوای 75 ساڵ پەشیمانە لە جەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئیمپراتۆری ژاپۆن دوای 75 ساڵ پەشیمانە لە جەنگ
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە یادی 75 ساڵەی دۆڕانی جەنگ لەلایەن تۆكیۆوە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، نارۆهیتۆ ئیمپراتۆری ژاپۆن پەشیمانی تووندی خۆی بۆ رابردوو دەردەبڕێت.

رۆژی شەممە كە دەكاتە ساڵیادی كۆتایی هاتنی جەنگەكە، نارۆهیتۆ لەپێناو ئاشتیی لەجیهان نزای كرد.

ئیمپراتۆر كە 60 ساڵە یادی قوربانیانی جەنگ دەكاتەوە، نەوەی ئیمپراتۆر "هیروهیتۆ" یە كە بەناوی ئەوەوە سوپای ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دووەمدا شەڕی دەستپێكرد.

نارۆهیتۆ، ساڵی رابردوو گەیشتە كورسی ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن، دوای ئەوەی ئاكیهیتۆی باوكی دەستبەرداری عەرشی ئیمپراتۆریەت بوو.

لەلایەكی دیكەوە شینزۆ ئابی، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن خەڵاتی رێزلێنانی بردە سەر گۆڕی "یاسۆكۆنی" كە ژمارەیەك لەو وڵاتانەی لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەشداربوون بە تاوانباری جەنگ ناوی دەبەن، ئەمەش نیگەرانی چین و كۆریای باشووری لێكەوتەوە.


Qaiwan
Qaiwan