راپۆرت
گەمارۆی چەك لەسەر ئێران نەما- ئەنجوومەنی ئاسایش بریارێكی ئەمەریكای رەتكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژە بڕیارێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەكی سەر ئێران رەتكردەوە، ئەمەریكا نیگەرانە و ئێرانیش پێشوازی لە بڕیارەكە دەكات.
ئەمەریكا:ئەنجومەنی ئاسایش لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی جیهان شكستیهێنا
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "پاراستنی ئاشتی و ئارامیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكانە، بەڵام ئەو ئەنجوومەنە جارێكی دیكە لە جێبەجێكردنی ئەو ئەركەدا شكستیهێنا".
پۆمپیۆ وتیشی "ئەنجوومەنی ئاسایش پڕۆژەبڕیارێكی گونجاوی بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی 13 ساڵەی چەكی سەر ئێران رەتكردەوە و ئەوەش رێگە دەداتە گەورەترین وڵاتی سپۆنسەری تیرۆر كە بەبێ هیچ سنووردارییەكی نەتەوەیەكگرتووەكان چەك بكڕێت و بفرۆشێت، هەربۆیە شكستی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەرگریكردن لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی شیاوی هیچ بیانوویەك نییە".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەشی خستەڕوو "چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بەهۆی تووندوتیژییەكانی ئێرانەوە رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە، داوایانكرد گەمارۆی چەكی سەر ئێران درێژبكرێتەوە".
وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بڕیارەكەیان بەدڵ نییە
جێی ئاماژەیە، وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل پاڵپشتیان لە درێژكردنەوەی گەمارۆكە دەكرد و هەفتەی رابردووش هەر شەش ئەندامەكەی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو پێكەوە داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایش كرد بۆئەوەی ئەو گەمارۆیە درێژبكاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوەدەكات "واشنتن هیچكات پشتی دۆستەكانی لە ناوچەكەدا بەرنادات كە چاوەڕوانییەكی زیاتریان لە ئەنجوومەنی ئاسایش هەبوو، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی حكومەتی ئێران ئازادیی كڕین و فرۆشتنی چەكی نییە تا نەتوانێت هەڕەشە لە دڵی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكانی دیكەی جیهان بكات".
ئێران بە بڕیارەكە دڵخۆشە
ئێران پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد و عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا نوسیویەنی"لە مێژووی 75 ساڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمەریكا بەو جۆرە پەراوێزنەخراوە".
13 ساڵە گەمارۆی چەك لەسەر ئێران هەیە
ماوەی 13 ساڵە گەمارۆ بەسەر چەكی ئێراندا سەپێندراوە، بەڵام لەسەر بنچینەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 لە تشرینی یەكەمی داهاتوودا كۆتاییدێت، ئەمەش دەستی ئەو وڵاتە لەرووی نێودەوڵەتییەوە واڵا دەكات تا چەك بكڕێت كە ماوەی 13 ساڵە ناتوانێت بەشێوەیەكی یاسایی بیكڕێت.