جیهانی
ترەمپ: تا سەرۆک بم ناهێڵم ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند تا سەرۆک بێت ناهێڵت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم ئاماژەی بەوەشکرد ئەمریکییەکان زۆر دڵخۆشن کە هیچ ئەمرکییەک و عیراقییەک بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە نەبووەتە قوربانی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران رایگەیاند "تا سەرۆک بم ناهێڵم ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، هەروەها سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمریکییەکان زۆر دڵخۆشن کە هیچ ئەمریکییەک و عیراقییەک بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە گیانی لەدەست نەداوە و نەبووەتە قوربانی".
ترەمپ وتیشی "ئەمریکا توانی هەفتەی رابردوو گەرورەترین تیرۆرست کە قاسم سولەیمانییە لەناو بەرێت، بە لەناوبردن و کوشتنی سولەیمانی پەیامان نارد بۆ ئێران و سەرجەم تیرۆرستان".
ئەوەشی خستەڕوو "بە بەهای پێنج ترلیۆن دۆلار سوپاکەمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز کردووە".
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند "دەبێت هەموو لایەک کار بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، هەروەها ئەمریکا ئامادەییە دەستی ئاشتی بۆ گەلی ئێران درێژ بکات".