کوردستانی
کەسێک و 70 سەر مەڕ بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک بریندار بوو و 70 سەر مەڕیش بوونە قوربانی.
راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە "لەسەر رێگای کەلار-سلێمانی و نزیک گوندی سەید مەحمود بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری مارسیدس وەرگەڕا کە 270 سەر ئاژەڵی بارکرد بوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە سەرنشینێک بریندار بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "70 سەر مەڕ بەهۆی ڕووداوەکە وە بوونە قوربانی و بەشێکی دیکەی سەربڕدراون".
هاتووچۆی گەرمیان راشیگەیاند "بەشی هاتووچۆی باوەنوور لێکۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی روودانی ڕووداوەکە دەست پێکردووە".