راپۆرت
بەناوی ئاشتییەوە ستەمكاری دەكات...گاردیان"پشتگوێ خستنی مەترسیی ئەردۆغان كارەسات دروستدەكات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە هەڕەشەی راستەقینەی سەر ئارامی و ئاسایش ناودەبات، هۆشداریش دەدات لەوەی پشتگوێخستنی مەترسییەكانی ئەو دیكتاتۆرە دەبێتەهۆی دروستبوونی كارەسات، داواش لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات رێوشوێنی پێویست دژی بگرنەبەر.
ئەردۆغان مەترسی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی ئەوروپا
نووسەری بابەتەكەی گاردیان، سایمۆن تیسداڵ، ئاماژەی بەوەكردووە"پێویستە رەخنەكانی ئەوروپا بەرانبەر ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاروسیا، ئاڕاستەی دیكتاتۆرێكی دیكەش بكرێت، كە ئەویش وەك نووسەرەكە دەڵێت رەجەب تەیب ئەردۆغانە، بووەتە مەترسی راستەقینە بۆسەر ئاسایش و ئارامی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەِراست".
ئەو نووسەرە دەڵێت "توركیا ئەندامی ناتۆیە، هاوبەشی بازرگانییە لە یەكێتی ئەوروپا پارێزەری سنووری ئەوروپایە، كاریگەری هەیە لەسەر سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەپێچەوانەی بیلاروسیا، ئەوەش دەریدەخات وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتیش بەریتانیا بەشێوەیەكی ئابڕوبەرانە بەرانبەری بێدەنگ بوون".
لەرێگەی یاساوە چاودێری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەكات
نووسەرەكەی گاردیان، ئەردۆغانی بە دیكتاتۆر ناوبردووە، وەك خۆی دەڵێت " بەهۆی ئەو یاسا توندانەی بەسەر توركیادا سەپاندوونی بەتایبەتیش كە لەرێگەی یاساوە دەسەڵاتی داوە بەخۆی چاودێری توندی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بكات".
لەبەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا، سایمۆن تیسداڵ دەشڵێت"ئەردۆغان كودەتاكەی 2016 ی كردە بیانوو بۆ سەركوتی نەیارانی سیاسی، دەیان هەزار كەسی خستووەتە زیندانەكانەوە، بووەتە هۆكاری نائارامی بۆ ناوچەكەو بەتایبەت دراوسێكانی، لەناوخۆی عیراق پەلاماری كوردەكان دەدات بووەتە هۆكاری ئاژاوە بۆ گەلی لیبیا".
بەناوی ئاشتییەوە لە سوریا داگیركاری دەكات
وەك سایمۆن رایگەیاندووە "توركیا هەزاران سەربازی بەناوی پاراستنی ئاشتییەوە ناردووەتە سوریا، بەرووكەش وا دەریدەخات بەڵام لە واقیعدا ئەوانە داگیركەر و ستەمكارن، ئەردۆغان سیاسەتی دووڕوویی پەیڕەو دەكات، لەكاتێكدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پاراستووە نەیاری خۆی بۆ رێككەوتنی ئیمارات و ئەو وڵاتە دەردەبڕێت، لەهەمانكاتدا دەیەوێت دەیەوێت لەرێگەی گۆڕینی ناسنامەی كڵێسای ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت سوكایەتی بە مەسیحییەكان بكات".
نابێت مەترسیەكانی ئەردۆغان بە كەم سەیر بكرێن
لە كۆتایی نووسینەكەیدا ئەو نووسەرە، هۆشداری دەداتە سەركردەكانی ئەوروپا كە نابێت مەترسییەكانی ئەردۆغان بە كەم ببینن، یاخود پشتگوێی بخەن، چونكە توركیا بە رێگایەكی مەترسیداردا هەنگاو دەنێت و لە داهاتوودا ئەگەر بەری پێنەگیرێت كارەسات دروستدەكات".