عیراقی

عیراق هەڵوێستی توند بەرامبەر توركیا دەگرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هەڵوێستی توند بەرامبەر توركیا دەگرێتەبەر
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڕیاریدا مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ توركیادا بكات بەهۆی پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەكەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە، یاداشتێكی توندیش دراوەتە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كە پێویستە بكەرانی هێرشەكەی ئەمدواییەی سیدەكان ئاشكرا بكرێن.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "وڵاتەكەی مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ توركیا دەكات و كاركردن بەرێككەوتنی ساڵی 2009ی نێوان هەردوو وڵات رادەگرێت".

وتیشی " لەمەودا رێگەپێدان بە هیچ هاتنە ناوەوەیەك نادرێت لە دەروازە سنورییەكان و فرۆكەخانەكان و تەواوی گەشتی بەرپرسانی توركیا بۆ عیراق رادەگیرێت".

ئەحمەد سەحاف دەشڵێت "عیراق بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبەستێت بەڵام هەوڵی دیپلۆماسی دەتوانێت ئەم ئاڵۆزییانە هێور بكاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردەوە " دوو یاداشتنامەی توندیان لەسەر هێرشەكانی توركیا داوە بە باڵیۆزی توركیا لە بەغداو داوایان لە حكومەتی ئەو وڵاتە كردووە كە تاوانباران ئاشكرا بكرێن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان