ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی تۆماركرد، دوای ئەوەی سێ رۆژ لەسەر یەك نرخەكەی تاڕادەیەك بە جێگیری مایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە  17ی ئابی 2020 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (45) دۆلار و (11) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە (42) دۆلار و (35) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ یەكشەممە (16ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (95) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە (42) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

Qaiwan
Qaiwan