عیراقی

ناوەڕۆكی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرادەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرادەبێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی ئەو بەڵگە نوسراوانەی میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە ناوەڕۆكی رێككەوتنی حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرادەبێت، رێككەوتنەكە لە چەند خاڵ و برگەیەك  پێكدێت و خاڵی یەكەمیان سەبارەت بە گومركەكانە.

بەپێی ئەو رێككەوتنە، دەبێت تیمێكی فیدراڵی عیراق و حكومەتی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیایەكەوە چاودێری خاڵە گومركییەكان بكەن، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی بەپێی رێككەوتنی كاتی تا كۆتایی ئەمساڵ دەنێردرێت نابێت لەو بڕە پارەیە زیاتر بێت كە ساڵی 2019 عیراق بۆ هەرێمی ناردووە.

لەبەشێكی دیكەی رێككەوتنەكەدا، ئاماژە بەوەكراوە رێككەوتنی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی بودجەی ساڵی 2021 دەبێت و دەبێت حكومەتی هەرێم و ناوەندیش پابەند بن بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیك پڵەس.

لە خاڵێكی دیكەی رێككەوتنەكەدا هاتووە"لیژنەیەكی هاوبەش دروست دەكرێت لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێم بۆ چارەسەری بابەتی ئەو ژمێرانەی لە ئەستۆی هەردوولادان، رێككەوتن بكرێت لەسەر شێوازی پاكردنەوەی ژمێرەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم، هەروەها دەبێت حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2020 سەرجەم ئەو زانیاریانە دەربخات كە حكومەتی ناوەند داوایكردووە.

بەپێی خاڵێكی دیكەی رێككەوتنەكە، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستبكات بە ئامادەكاری بۆ رێككەوتن لەسەر دۆسیەكانی وزە لەهەر دوو دۆسیەی كارەبا و غاز بەپێی چوارچێوەی یاسایی و هونەرییەكان، ئەم رێكخستنەش تا پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی كاری پێدەكرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان