ئابووری
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێ دەردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لەمەودوا ئەو وەزارەتە دەست دەكات بە وەرگرتنەوەی قەرزە ئاسانكارییەكان، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو كراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردن تا بەشێوەی "موزایەدە" ی ئاشكرای موڵكەكان ئەو قەرزانە وەربگیرێتەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند"بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و وەرگرتنەوەی قەرزە ئاسانكارییەكان،ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كردستان، واژۆی كرد لەسەر نووسراوی تایبەت بەگەڕانەوەی قەرزە ئاسانكارییەكان".
وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە " لە نووسراوەكەدا ئاماژە دەكات بەوەی كە نووسراو بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردن، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری لە رێگای فرۆشتنی (موزایەدە) ئاشكرای موڵكەكان".