عیراقی
ژمارەی دانیشتووانی عیراق لەم ساڵەدا دەبێتە 47 ملیۆن كەس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی پلاندانانی عیراق خەمڵاندنی بۆژمارەی دانیشتوانی عیراق كردووە، رایگەیاندووە "تا ساڵی (2025) ژمارەی دانیشتوانی عیراق بۆ (47) ملیۆن كەس بەرز دەبێتەوە".
عەبدول زوهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەپێی پێشبینی و خەمڵاندنەكانی وەزارەتی پلاندانان بۆ گەشەپێدانی ژمارەی دانیشتوان، تاساڵی (2025) دانیشتوانی عیراق دەگاتە 47ملیۆن و 199هەزاركەس، نزیكەی (50٪) ئەو رێژە زیادبوونە تەمەنیان لە (17) ساڵ كەمترە".
عەبدول زوهرە هنداوی، ئاماژەی بەوەشداوە"كەم خۆراكی لەعیراق یەكێكە لە گرفتە سەرەكییەكان بۆ منداڵان و لە هەرپێنج منداڵێك لەتەمەنی پێنج ساڵیدا چوار منداڵیان كێشەی گەشەیان هەیە".
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ئەوەشی خستووەتەڕوو "عیراق لەرووی گەشەپێدانی ژمارەی دانیشتوانەوە لەنێوان (180) وڵاتدا لەدوای وڵاتانی ناوچەكەوە دێت، لەوانە (76)هەمین پلەیە لە دوای لوبنانەوە 86هەمین پلەیە لەدوای ئەردەنەوە و 97هەمین پلەشە لەدوای تونسەوە".