عیراقی

بڕیاری دامەزراندنی ئەم کەسانە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری دامەزراندنی ئەم کەسانە درا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕیدا بڕیاریدا بە  دەرچووانی بەشەكانی پزیشكی و تەندروستی و پەرستاری و زانستەكان بەشێوازی پلەبەندی، سەرۆک وەزیرانی عیراق راشیگەیاند بەبوونی بیرۆكراتیەت و رۆتین، ناتوانین وڵات بگەیەنە ئەنجامە ئەرێنییەكان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 17ی ئابی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووەوە و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند "بەرەنگاربوونەوەی بیرۆكراتیەت پێویستی بە بڕیاری بوێر و ئازایانەیە بەو رێگا راستەی گرتومانەتەبەر كە خزمەتی رۆڵەكانی گەلەكەمان دەكات بەردەوام دەبین".

هەروەها، ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەدا، بڕیاریدا بەدامەزراندنی دەرچوانی بەشەكانی پزیشكی و تەندروستی و پەرستاری و زانستەكان بەشێوازی پلەبەندی، دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە دەتوانن پەیوەندی بە كارەكانیانەوە بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد "بەبوونی بیرۆكراتیەت و رۆتین، ناتوانین وڵات بگەیەنینە ئەنجامە ئەرێنییەكان، هەموو لەشوێنی خۆیدا دەمێنێتەوەو دەبێت پاشەكشە بكەین، كە ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر سەرجەم سێكتەرەكان دروست دەكات، هەروەها قەبارەی ئاڵنگارییەكان كە رووبەڕووی دەبینەوە زۆر گەورەن، كەسانێكیش هەن لەهەوڵی ئەوەدان بەربەست لەبەردەم كاركردنمان دروست بكەن، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر پێشكەوتن و هەنگاونان بەرەو پێشەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان