جیهانی
ناوی ئەو بەڵێندەرە ئاشکرا بوو کە هۆکاربوو بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ھێمن سەعید
ناو و رەسمی ئەو بەڵێندەرە ئاشکرا دەکرێت کە بووە هۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی، سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی.
رۆژنامەی واشنتن پۆست ناو و رەسمی ئەو بەڵێندەرە ئەمریكیەی بڵاوكردەوە كە بووە هۆی درووستبونی ئاڵۆزی لە نێوان ئەمریكا و ئێران كە ئەنجامەكەشی كوشتنی قاسم سولەیمانی لێكەوتەوە و دواتریش بۆردوومانی مووشەكی ئێران بۆ سەر شوێنە سەربازییە عیراقیەكانی بەدوای خۆیدا هێنا كە سەرباز و ئەفسەری ئەمریكی تێدایە.
رۆژنامەكە ئەوەشی رونكردووەتەوە، كە بەڵێندەرەكە ناوی "نەورەس حەمید"ە و بەرەگەز عیراقییە وە كاری وەرگێرانی بۆ هێزە ئەمریكیەكان كردووە لە عیراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نەورەس حەمید لە تەمەنی 33 ساڵیدا لە عیراق كوژراوە و هەر لە عیراقیش لە دایك بووە، بەلام پێش 3 ساڵ لە مردنەكەی رەگەزنامەی ئەمریكی بەدەستهێناوە و نەوەرەس لەدوای خۆی بیوەژنێك و دوو منداڵی بەجێهێشتوە كە یەكیان 8 ساڵانە و ئەویتریان دوو ساڵانە.
ئەوەشی راگەیاندووە، نەورەس حەمید لە ناوچەی ساكرامانتۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ژیاوە، وە هەر لەوێش لە یەكیك لە گۆرستانە ئیسلامیەكان بەخاك سپێردراوە.
ژنەكەی(نور خەلیلی) بە دەزگاكانی راگەیاندنی وتووە "كاتێك تەلەفونم بۆ مێردەكەم دەكرد و هەلی نەدەگرت ئیتر هەستمكرد شتێك بەسەر مێردەكەمدا هاتووە، پاش كەمێك لەلایەن كۆمپانیای بەلیندەرەكە ئاگادار كرامەوە كە مێردەكەم لە ژیان نەماوە".