عیراقی
ژمارەیەک بەرپرسی هەرێم یاوەری مستەفا کازمی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کردووە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یاوەری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی ئەمەریکا.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە "کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یاوەری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن و لەوێ دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەندامانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هەروەها نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەیش لەگەڵ شاندەکە دەبێت".
س.س
س.س