ئابووری
"بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەبێت مووچەی هەرێم وەك بەغدا رێك بكرێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكرد "دوای رێككەوتن لە گەڵ حكومەتی عیراق، پێویستە مووچەی سێ مانگی 2018 بە پاشەكەوت هەژمار بكرێت و مووچەی هەر مانگێك بۆ ئەو مانگە ناوزەد بكرێت".
بە وتەی ئەو سەرچاوە بۆ مەودا، "بە پێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق كراوە، لە هەرێمی كوردستان دەبێت پاكانەی حیسابات بكرێت و مانگە مووچەی هەرێم لەگەڵ مانگە مووچەی بەغدا رێك بخرێت و بەو جۆرە ئەو سێ مانگەی ساڵی 2018 كە لە لایەن كابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە پاشەكەوت هەژمار دەكرێت".
سەرچاوەكە دەشڵێت "بەپێی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق ، حكومەتی هەرێم دەبێت بە پێی سیستەمی مانگانەی عیراق ، مووچە بدات و مووچەی هەر مانگێك، بۆ ئەو مانگە هەژمار دەكرێت، بۆیە ئەو سێ مانگەی كە لە ساڵی 2018 لە لایەن كابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە كردەوە پاشەكەوت كراوە".
بە وتەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هەرێمی كوردستان نزیكەی 27 ملیار دۆلار قەرزارە، بەهۆی ئەو قەرزە زۆرانەی لە ساڵانی رابردوو لە سەر هەرێم كەڵەكە بووە، زۆربەی سەرچاوە دەرەكییەكان ئامادە نین قەرزی دیكە بە هەرێم بدەن و حكومەتیش نایەوێت چیتر قەرزی زیاتر بكات.