عیراقی
دەستەی نەزاهەی عیراق زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێـتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشكرایكرد "توانیویانە لە دوو ساڵدا بەدواداچوون بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 700 دۆسیە بكەن، توانیویشیانە چوار تریلیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێننەوە".
مەزهەر تركی عەبد، سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عیراق رایگەیاندووە "كۆی گشتی ئەو پڕۆژانەی سكاڵایان دژ جوڵێندراوە گومانی بەهەدەردانی 36 ترلیۆن دیناریان لێدەكرێت كە نزیكەی دوو هەزار و 700 دۆسیەیە".
سەرۆكی دەستەی نەزاهە ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەشێك لە دۆسیەكان پارەكانیان بۆ دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە، بەشی دووەم ئەوانەن كە فەرمانی گەڕانەوەی پارەكان لەلایەن دادگاوە دەرچووە و بەشی سێیەمیش ئەوانەن كە دەستەكەیان خەرجكردنی پارەكانی بە گوومانی بوونی گەندەڵی وەستاندووە".
مەزهەر تركی، دەشڵێت "بەگشتی لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەتی عیراق گەڕێندراوتەوە".