کوردستانی

وەزارەتی كارەبا دەیەوێت لەرێگەی وزەی خۆرەوە كارەبا بەرهەم بهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی كارەبا دەیەوێت لەرێگەی وزەی خۆرەوە كارەبا بەرهەم بهێنێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەكات،پڕۆژەكە 75 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت و لە هەریەك لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك جێبەجێ دەكرێت.

  ئەندازیار ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ، كەهاوكات وتەبێژی وەزارەتی كارەبایە بە مەودا میدیای راگەیاند " لە چوارچێوەی پلانەكانمان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای زیاتر، بەرهەمهێنانی كارەبایە لە رێگەی وزە خاوێنەكان".

وتیشی "یەكێك لە پڕۆژەكانمان بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە لە رێگەی وزەی خۆرەوە، بڕی هەر  : "ئێستا پڕۆژەكە لە قۆناغی تەندەرین دایە و دەیدەین بە بەڵێندەر و دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە".

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو "بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆر، پێویستمان وێسگەیەكی گەورە هەیە، هەموو هەوڵێك دەدەین لەو پڕۆژەیەدا وەك تاقیكردنەوە سەركەوتووبین، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا پڕۆژەكە بەرفراوان بكەین".

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا  "زیادكردنی بەرهەمی كارەبا راستەوخۆ كاریگەری دەبێت بۆ زیادبوونی كاتەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان، ژینگەی هەرێمی كوردستانیش گونجاوە تا لە رێگەی وزەی خۆر و وزە خاوێنەكانی دیكەوە بتوانرێت كارەبا بەرهەم بهێنرێت".

سەبارەت بە ماوەی پرۆژەكە و كاتی دەستپێكردنی، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان  وتی"تا ئێستا پرۆسەكە لە تەندەریندایە، بەهۆی ئەوەی یەكەم پرۆژەی لەوجۆرەیە ئامانجمانە سەركەوتوو بین تێیدا، بۆیە رەنگە پرۆژەكە ساڵێكی پێبچێت".

Qaiwan
Qaiwan