کوردستانی
هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئاگادارییەكی سەبارەت بە سەردانكردنی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆ بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بڵاوكردووەتەوە، لە ئاگادارییەكەدا ئاماژە بەوەدەكات ئەوكەسانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەرچووە و دەیانەوێت تازەی بكەنەوە، پێویست بە نۆرەی ئۆنلاین ناكات و تەنها پێویستە پشكنینی چاویان كردبێت و راستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن.
هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاندووە "سەرجەم هاووڵاتی و شۆفێران بەتایبەتی ئەوانەی ناویان لە سیستەمی ئۆنلاین تۆماركردووە بۆ سەردانكردنی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر و، نۆرەیان بۆ دانراوە لەماوەی نێوان 12-1-2020 تاوەكو 31-1-2021، دەتوانن لەماوەی هەفتەی داهاتووەوە سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان و ئەنجامدانی ترایەكان بەو شێوەیە:
1 - ئەوانەی نۆرەیان لە 1-12 تاوەكو 15-12بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 23-8 سەردان بكەن.
2- ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 16-12 تاوەكو 31-12 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەرواری 24-8 سەردان بكەن.
3 - ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 2-1-2021 تاوەكو 15-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن رۆژی سێشەممە 25-8 سەردان بكەن.
4 - ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 16-1-2021 بۆ31-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی چوارشەممە 26-8 سەردان بكەن.
5 - ئەوكەسانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەرچووە و دەیانەوێت تازەی بكەنەوە، پێویست بە نۆرەی ئۆنلاین ناكات و، تەنها پێویستە پشكنینی چاویان كردبێت و راستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن.
6 - دەبێت سەرجەم هاووڵاتییان لەكاتی سەردانیكردن پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و دەستكێش و دەمامك ببەستن.