راپۆرت

وڵاتانی کەنداو لە سایەی بایدن_دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتانی کەنداو لە سایەی  بایدن_دا
هێمن سەعید - ئینستتیوتی نارین - مەودا میدیا

چی روودەدات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو بەدیاریکراوی، ئەگەر جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بباتەوە؟

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمەریکا لەناو گۆڤار و رۆژنامە عەرەبییەکاندا گفتوگۆی و مشتومڕی زۆری ناوەتەوە، بەتایبەت لە ناو نوسەرە سعودیەکاندا، زۆرێکیان لەو بڕوایەدان، سیاسەتەکانی ئێستای سەرۆک ترەمپ، لە بەرژەوەندی دەوڵەتانی کەنداودایە.
بەشێکی زۆریش لەو گفتوگۆ و مشتومڕانەى ماَڵپەڕ و رۆژنامەکان سەبارەت بەسیاسەتی ئەمریکایە بەرانبەر ئێران. وەهەندێک لەو بروایەدان سیاسەتەکانی جۆ بایدن بەهەمان شێوەی سیاسەتی ئۆباما دەبێت بەرانبەر وڵاتانی کەندا و ئێران.

شکستی ترەمپ بەمانای گەڕانەوەی ئۆبامایی نایەت
عەبدوڵا عتێبی، لە رۆژنامەی شەرقولئەوست نوسیویەتی "رژێمی ئێران پارەیەکی زۆر خەرجدەکات بۆ کەوتنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و دووبارە گەڕانەوەی ئۆبامایی لە حزبی دیموکراتەکان لە رێگەی جۆ بایدنەوە، تاوەکو رژێمی ئێران بتوانێت دووبارە رۆڵی شێوای کۆبکاتەوە و گەلەکەى بێدەنگ بکات و ئابووریەکەى ببوژێتەوە و دەسبکاتەوە بە بڵاوکردنەوەى گیرەشێوێنی، وەخۆشی لەژێر سایەی ئۆبامایی بپارێزێت و پاڵپشتی بۆخۆی بگەرێنێتەوە".

محەمەد ساعد، لە رۆژنامەی عەکازدا نوسیویەتی "چاوەڕێدەکرێت بایدن هەر لە رۆژ و هەفتەکانی سەرەتایدا (پاش هەڵبژاردنی) کۆمەڵە بڕیارێک دەربکات کە پلانی چەپە توندڕەوەکان لەخۆ بگرێت، گرنگترینیان وەک؛ دەستبەرداربوونی لە هاوپەیمانە کلاسیکیەکانی، ئەگەرچی مەترسیش بن بۆسەر ئاراستە سیاسی و ئابووریەکەی، هەروەها پاڵپشتی شۆڕش و داواکاری هێزە چەپ و ئیخوانەکانەکانیش بێت".

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک نوسەر رەخنەی زۆر توند و پێشوەختە لە پالێوراوەکەی دیموکراتەکان و حزبەکەی دەگرن، رۆژنامەنووس (عەبدولرەحمان راشد) دەڵێت" ئەگەر دیموکراتەکان سەرکەوتن، سزاکانی سەر ئیران زیاد ناکەن". هەروەها (عەباس فەیسەڵ)، سەرنوسەری رۆژنامەی عەرەب نیوز لە مانگی هەشتی پارساڵ ئاماژەى بەوەکردووە" دوژمنایەتی پارتی دیموکراتی ئەمریکی بەرانبەر سعودیە بەشێوەی ئەفسانەی رابردوو نابێت".

لەم راپۆرتەدا، شیکارى سیاسەتی بایدن دەکەین لەرێگەی تیشک خستنە سەر بۆچوون و لێداوانەکانی بایدن لەرێگەى ئەنجامدانى گفتوگۆ و راوێژەکانى لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکەیدا. لێدوان و راپۆرتەکان دەربارەى بایدن لەلایەن راوێژکارەکانی کاروباری دەرەوەی، بەشێکی وێنەکەیە بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی داهاتووی بایدن.هەرچەندە ئەوە دوپاترکاوەتەوە کە هەموو هەڵوێستێکی سیاسی لەدەرەوەی سیاسەتی فەرمیدا پوچەڵە.

بایدن و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکی
بەشێویەکی گشتی، بایدن لە ئەمریکا هەندێک کاری لەپێشینەی باڵی چەپی حزبی دیموکراتەکان لەبارەى بەڕێوەبردنی ئابووری ناوخۆ و فراوانکردنی سیستمی خزمەتگوازری کۆمەڵایەتی جێبەجێدەکات، بەڵام کاریگەرى باڵی چەپی دیموکراتەکان لەسەر بایدن سنوردارە، بەتایبەت لەبارەى سیاسەتی دەرەوەى ئەمەریکا. هەروەها بایدن دەگەرێتەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی دەولەتانى جیهان لە چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان کە ترەمپ فەرامۆشی کردبوو.

هەروەها ئیدارەی بایدن هەوڵدەدات بگەرێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی هەندێ رەخنەى وڵاتانی کەنداو کە لەسەر رێککەوتنەکەى پێشووی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران هەیانبوو سەبارەت بەرێککەوتنی ئەتۆمی.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەسەر ئاستی ناوخۆ کەمپەینەکەی بایدن رەزامەندبووە لەسەر چەند لیژنەیەک بۆ کۆکرنەوەی پلانی نێوان باڵەکانی راسترە و چەپەکان، بەڵام هیچ لیژنەیەک نیە تەرکیز بکاتە سەر سیاسەتی دەرەکی، بۆچونێک هەیە بایدن، سیاسەتی دەرەوەى ئەمەریکا بگەرێنێتەوە بۆ پێش ترەمپ، ئەو هەوڵەى بایدنیش بە شۆرش ناوەبرێت بەسەر پەیوەندییە دەرەکییەکانى ئیدارەى ترەمپ.

بەکورتی ئیدارەی بایدن هەوڵدەدات بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بەلەبەرچاوگرتنی هەندێ رەخنەی ئاراستەکراوی دەوڵەتانی کەنداو لە رێککەوتنەکەی پێشوو.

بەڵام سەبارەت بە وڵاتانی کەنداو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیوەندیەکانی بەرزدەکاتەوە لەگەڵ دەوڵەتانی کەنداو سەرەڕای فشارى چەپە ئەمەریکیەکان. سەبارەت بە ئیسرائیلیش چاوەڕێدەکرێت بایدن زیاتر لە ئیدارەى ئۆباما پاڵپشتی لە ئیسرائیل بکات.

پرسی ئەتۆمی ئێران
دروستکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکی بەرانبەر ئێران گرنگیەکی زیاتری هەیە لە دروستکردنی بڕیار سەبارەت بە دەوڵەتانی کەنداو، ئاشکرایە رێکەوتنی ئەتۆمی کاریگەی گەوەری دروستکرد لەنێوان ئێران و ئەمریکا و ولاتانی گرووپی پێنج زائید یەک و لە ساڵی 2015 وە زیاتر لە گومانەوە گۆڕا بۆ راستگۆیی لە بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی دەوڵەتانی کەنداو، لەوەبەدوا وڵاتانی کەنداو سکاڵاشاراوەکانیان بەرزکردەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ئاشکرا سەبارەت بە رێکەوتنەکەى ئەمریکا لەگەڵ ئێران و سەرکردایەتیکردنی ناوچەکە. هەرچەندە زۆربەی رەخنەی حکومەتەکانی کەنداو لەپێش ئیدارەکەى ترەمپ لەپشتی پەردەوە بوو، بەڵام دواى هاتنە سەرکارى ترەمپ بەرپرسانی کەنداو  بۆچوونەکانیان بە راشکاوی دەردەبڕی بۆ سەپاننی سزای نوێ بەسەر رژێمی ئێراندا.

یوسف عەتیە، باڵیۆزی ئیمارات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا کە لە گۆڤاری ۆڵ ستریت بڵاوبوویەوە دەڵێت" سەپاندنی سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە پێشوازیەکی زۆری لێکرا، بەبەراورد بە ئیدارەکەی ئۆباما دەوڵەتانی کەنداو کەمتر فشاریان لە ئێران دەکرد سەبارەت بە دەستوەردانە هەرێمیەکانی". فەیسەڵ عەباس لە ساڵی 2018 دەڵێت" سەرۆک ئۆباما پاشەکشەى کرد لە ئەمینداری هاوپەیمانی هەرێمی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و بەرژوەندیەکانی" .
ئاشکرایە، بایدن هەوڵدەدات بگەڕێتەوە بۆ  سەر مێزی گفتوگۆ بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی نوێی ئێران، بەڵام لەهەمانکاتدا هەستدەکەن ئێران چالاکیەکانی لە ناوچەکە بەهۆکاری سیاسی و ستراتیجی راناگرێت.

پاڵێوراوی هاوینى ساڵی 2019 سەبارەت بە بەرپەرچدانەوەى راپرسی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی نیۆرک دەلێت" ئەگەر ئێران بە بە مەرجی سەپێنراو کۆت بکرێت لە کاروباری ئەتۆمی، ئەگەڕێینەوە بۆ پلانی کاری گشتی هاوبەش((JCPOA) وەک خاڵی دەسپێکردن. وە وەرگرتنی رەزامەندی جیهانی لەسەر سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر ئیران و ئێرانیش چالاکانە بەرپەرچی دەداتەوە لەناوچەکە".

بایدن و راوێژکارەکانى
زۆربەی پاڵێوراوەکان سوود لە راوێژکار وەردەگرن و بەشداریان پێدەکەن بەوەرگرتنی بۆچوونەکانیان سەبارەت بە پرسی ئێران لە ساڵی 2017وە، لە گۆڤاری فۆرین پۆلیسی نوسراوە "حەوت کەس لە ئیدارەکەی ئۆباما( بەلایەنی کەمەوە چوارکەسیان ئێستا راویژکاری بایدنن) هەست بە فشارى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران دەکەن بەهۆی چالاکییەکانی لەناوچەکە، لەگەڵ پێویستی پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی".
 
دەکرێت نیەتی باین بزانین لە و راپۆرتەی کەدوان لە راوێژکارەکانی نوسیویانە کە ئەوانیش؛ دانیال بینایم، راوێژکاری پێشووی بایدن بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیک سولیڤان، راویژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەماوەی جێگرایەتی بایدن لە ئیدارەی ئۆباما. هەردووکیان راوێژی زۆریان داوە بە بایدن لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژارنەکان.

لەکاتێکدا هەردووکیان نوێنەرایەتی مۆدیلی سیاسەتی ئەمەریکی دەکەن کە زیاتر پشت بە هەژموونی دیبلۆماسی دەبەستن وەک لە بەکارهێنانی سەربازی، ئەوەش واتە وەرگرتنی دوو ئاراستە بۆ دانوستان" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  بەخێرای دەگەرێتەوە بۆ جێگیرکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی ئەتۆمی  لەگەڵ ئێران و رزگارکردنی لە رێکەوتنی ئەتۆمی، پاشان کارکردن لەگەڵ دەولەتانی گرووپی پێنج کۆ یەک و ئیران بۆ دانیشتن لەسەر ریکەوتنی پەوەست بە رێکەوتنی ئەتۆمی. واتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی بەردەوام پاڵپشتی ئاراستەی هەرێمی دەکەن.

مەبەستی بینایم و سولیڤان لێرەدا لە چەمکی (ئاراستەی هەرێمی) هێورکردنەوەى هەڕەشەی ناوچەکەیە لە ململانێ زۆرەکانیان دەربارەی دانوستانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە نێوان سعودیە و ئیران و ئەوانیتر لە دەوڵەتانی کەنداوی هاوپەیمانی ئەمەریکا.
لەگەڵ دلنیابوونیان لە سەرکەوتنی پرسی ئەتۆمی کە راستەوخۆ پشت نابەستێت بە ئاراستەی هەرێمی لە چاوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە. هەردووکیان سوورن لەسەر پێویستی سەلماندنی واشنتۆن لە جدیەتی بۆ بەرگریکرن لە سعودیە و هاوپەیمانە ئەمریکیەکانی تر لە ناوچەکە" ئەگەر دەولەتانی کەنداو بەجدی ویستیان هەبێت بۆ بەشدارى لە گفتوگۆی دیبلۆماسی".
پێشتر بایدن و راوێژکارەکانی  ئاماژەیان بە کەمکردنەوەی بوونی سەربازی ئەمەریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و کەنداو بەتایبەتی کردووە، هەروەک مارتن ئینیک، بەرپرسی پێشوو لە رۆژنامەی زە ۆڵ ستریت دوپاتیکردۆتەوە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرژوەندی زیندو(ژیانی)ی نیە  لەرۆژهەڵاتی ناوەراست، وە ناتوانن دواوای کشانەوەی روون و ئاشکراش بکەن لە ناوچەکە".

پرسی ئیسرائیل_ فەلەستین
لەوانەیە سیاسەتی بایدن بەرانبەر ئیران هەمان سیاسەتی ئۆباما بێت بەەستکاریکردنەوە و بەرەچاوکردنی بەرژەوەنی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی زیاتر لە پێشتر، بەڵام لە روویەکی دیکەوە سەرەرای ئەوەی توندڕەوی لە هەڵویستی ناتانیاهۆ بەردەوامە، بەڵام پاڵپشتی بایدن بۆ ئیسرائیل بەهێزتر دەبێت لە سەرۆک ئۆباما.

سەرباری رەتکرنەوەی هەندێ هەڵویستی باڵی چەپ وەک؛ مەرجی پاڵپشتی سەربازی بۆ ئیسرائیل و دوبارەکرنەوەی بەرپرسیارێتی ئیسرائیل دەربارەی شکاندنی مافەکانی مرۆڤ لە کەرتی رۆژئاوا و ئیسرائیل.
"بیرمان نەچێت بایدن هاورێی کۆنی ئیسرائیلە، تەنانەت کاتێک بووە جێگری سەرۆک ئۆباما کە هەندێ کات جیاوازی هەبوو لەگەڵ هاوتاکەى ناتانیاهۆ".

هەروەها وتی باڵیۆزخانەى ئەمریکی لە ئیسرائیل ناگەرێتەوە بۆ تەل ئەبیب دوای گواستنەوەی بالیۆزخانەکە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بۆ قودس و ناساندنی وەک پایتەختی رەسمی ئیسرائیل. وە لەبیرمان نەچێت بایدن هاوڕێی کۆنی ئیسرائیلە تەنانەت کاتێک جێگری سەرۆک ئۆباما بوو کە ئۆباما هەندێ کات جیاوازی هەبوو لەگەل هاوتاکەی ناتانیاهۆ.
وەک ئەوەى روویدا لە کۆڕبەندی سابان ساڵی 2014، سابان کۆڕبەندی دامەزراوەى برۆکینز( Brookings Institution) بۆ توێژینەوە، وە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن بازرگانی ئەمەریکی- ئیسرائیلی حایم سابان، کاتێک بایدن بەراشکاوی وتی" بەهیچ شێوەیەک هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئیمە و ئیسرائیلدا نیە دەربارەی پرسی ئاسایشی ئیسرائیل".

بایدن رەخنەی لە ئیسرائیل نەگرتووە
بایدن هەوڵدەدات جیاوازی بکات لە هەڵوێستی بەرانبەر ئیسرائیل و هەڵویستی ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لەناوخۆی حزب، وەک چۆن رەخنەی لە پلانی ترەمپ گرت بۆ ئاشتی کە ناسراوە بە (گرێبەستی سەدە)و دەلێت "هەر پلانێکی ئاشتی دەبێت بەبەشداری هەردولا بێت".
 
جێگەی ئاماژەیە، بایدن سەرۆک ئۆبامای هاندەدا بۆ پاڵپشتی کردن لە ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەگەر جیاوازیەک هەبوایە لەنێوان خۆی و ئۆباما هەوڵی دەدا بریاریک دەربکات بۆ دەنگ نەدان بە رێگریکردن لە ئیسرائیل لە ساڵی 2016 بۆ نیشتەجیکردنی ئیسرائیلیەکان لە کەرتی رۆژئاوا، لەبەرئەوە هیچ جێگەی چاوەڕوانکردن نیە بایدن دژی سیاسەتی ترەمپ بێت بەرانبەر ئیسرائیل لەبەرژەوەندی فەلەستین.
هەروەک راوێژکاری بایدن سەرۆک ئەنتۆنی بلینکن وتی "بایدن بەئاشکرا رەخنە لەئیسرائیل ناگرێت ئەگەر لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەربچێت". وە ئاماژەی بەوەشکردوە "سەرکردەکانی ئیسرائیل بەرگری لە بەرژەوەندیەکانیان دەکەن".

ئیسرائیل فشاری ئابووری نایگرێتەوە
لەگەڵ ئەوەى بایدن لە ئیدارەکەى ئۆباما پاڵپشتی ئیسرائیلی کردووە، بەڵام بایدن دوپاتیکردەوە پاڵپشتی خستنە پاڵی کەرتی رۆژئاوا ناکات بۆ سەر زەوی ئیسرائیل، بەڵام راشی گەیاندووە هیچ جۆرە فشارێکی دارایی ناخاتە سەر ئیسرائیل کە بی چەمێنێتەوە.
هەڵمەتەکەشی ئیدانەی بزوتنەوەى BDS کرد بۆ بڕین و کشانەوەى وەبەرهێنان و سەپاندنی سزا کە ئامانج لێی فشاری ئابووری یە بۆ سەر ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەشکر کە بزتنەوەکە تەنها چاوی لەسەر هەڵەکانی ئیسرائیلە و ناوهێنانی لەهەندێک کاتدا بەوژمنایەتی سامی.

بایدن ئەوەى دوپاتکردۆتەوە کە نەرمی نانوێنێت بەرانبەر کاروباری ئیسرائیلی فەلەستینی، گروپی چالاک(کە زۆربەیان دیموکراتین و لەبەرژەوەندی ئیسرائیلن) رەخنەیان لە نامەی هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران لە حزبی دیموکراتی گرت، وە ئیسرائیل ئاگاداری دا لە خستنە سەر کەرتی رۆژئاوا.

وتیشی رەخنە دەگرین لە سەپاندنی هەر مەرجێک بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل" ئەوە جیاوازی ئەوان و پالیوراوەکەمان جۆ بایدنە" ئاماژەی بەوەشکرد ئەمریکا پابەند نابێت بە جێبەجێکردنی هەر سیاسەتێکی دوژمندارانە بۆ ئیسرائیل لەژیر سەرۆکایەتی بایدن.
سەرچاوەیەکی نزیک لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکەی ترەمپ وتی "باڵی چەپی حزبی یموکراتەکان دەیانەوێت گۆڕانی ریشەیی بکەن لە هەڵوێستی حزب، لەگەڵ پاڵپشتی فەلەستین و نەیارەکانی خستنەپاڵی کەرتی رۆژئاوا بۆ ئیسرائیل"، بەلام ئەو پرۆسەیە لە ئیستادا ئامادە نییە".

ئەمەریکا و دەوڵەتانی کەنداو
زۆرێک لەراوێژکارانی بایدن لە کتێبەکانیاندا تەرکیز دەخەنە سەر پەیوەندییە ئەمەریکییەکان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو وەک بەشێکی دانەبڕاو لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لەناوچەکە، وەک بەشداری دیبلۆماسی نوێ لەگەڵ ئیران و پاڵپشتی بەردەوامی ئیسرائیل.

هەروەها بایدن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان ئاماژەی بە پێویستی دوبارە چاککرنەوەی جۆرێک لە هاوسەنگی لەپەیوەندیەکانیان لە رۆژهەلاتی ناوەراست کرد. هەروەها تەئکیدی لە پێویستی داننان بە بەهای مامەڵەکردن لەگەڵ دەوڵەتان بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی ئێران کردەوە.
بەڵام هیچ بۆچونێک نیە کە ئەو فکرەیە بسەلمێنێت بایدن پێشوازی لە بەهارێکی تری عەرەبی نوێ بکات کە زیاتر رژێمە هاوپەیمانیەکانی ئەمریکا نزیک بکاتەوە، ئەم وتەیە سەلمێنرا کاتێک باراک ئۆباما لە سەرەتای بەهاری عەرەبی وتی " موبارەک هاوپەیمانی ئێمە بوو لەزۆر کاروباردا" بەلام ئاماژەی بەوەنەدا کە دیکتاتۆرە.
لەبەرئەوە چاوەڕوانکراوە سیاسەتی ئەمریکی بەرانبەر دەوڵەتانی ناوچەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش بەهاری عەرەبی، لە فرۆشتنی چەک و رێکەوتنی فەرمی دەربارەی پرسی ئەمنی لەگەڵ بەردەوامی رەخنەکان بە هەندێ پرسی شاز.
دەوڵەتانی ناوچەکە زیاتر رووبەڕووی فشار دەبنەوە لە حاڵەتی بوونی دژیەکی لە نێوان سیاسەتەکانیان لەگەڵ بەرژوەندییە دەرەکییەکانی ئەمەریکا، وە دورکەوتنەوەی ئیدارەکەی بایدن لە هەندێ پرسی تر.

چارەسەری ململانێکان لە کەنداو
زۆربەى راوێژکارەکانی بایدن دەڵێن چارەسەرکردنی ململانێی نێوان دەوڵەتانی کەنداو لە کارە پێشینەکانی بایدن دەبێت لەناوچەکە وەک پلانێک بۆ رووبەڕووبونەوەی ئێران. وەک ئەوەی جیک سۆلیڤان راوێژکاری بایدن لەکاتی جێگرایەتی و پالاوتنی لەبەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکی وتی" ئەمریکا و سعودیە بەرژەوەندی هاوبەش بەیەکیانەوە دەبەستێت کەئەویش رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ئێرانە لەناوچەکە".

سەبارەت بە یەمەن، راوێژکار بلیمکن لەساڵی 2015 بە رەشەبای یەکلاکەرەوە ناویبرد و وتی "سعودیە نامەیەکی بەهێزی ئاراستەی حوسیەکان و هاوپەیمانەکانی ئێران کرد، کە ناتوانن بەهێز درێژە بە دەسەڵاتیان بدەن لە یەمەن".
لەبەرانبەردا، دانیال بینایم لە وتارێکی دیکەیدا باسی لە پێویستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە بۆ سعودیە کە دانبنێت بە هەڕەشە راستیەکان کە ئاراستەی سعودیە کراوە لەلایەن خاکی یەمەن کەحوسیەکانى سەربە ئیران بالادەستن تیایدا"، هەروەها لەگەڵ پێویستی بەردەوامی بۆ بڵاوکردنەوەی سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە" چونکە سعودیە بە جدی و بەردەوامى کاردەکات بۆ راگرتنی شەڕ لەیەمەن و رازیە لە سەر بەشداری لە رێکەوتنەکان لەگەڵ ئێران.
گومانی تێدانیە ئیدارەی بایدن هەوڵدەدات هاوپەیمانەکانی بپارێزێت لە رەخنەکانی ناوخۆیان لەرێگەی دانوستانی دیبلۆماسی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنەکانى لە ئەنجومەنی پیران، لەبەرانبەردا  ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات هاوپەیمانەکانی بپارێزێت لەهەر رەخنەیەک لەرێگەی سەپاندنی سیاسەتەکانی لە ئەنجومەنی پیران.
 
بایدن و داهاتووی کەنداو
قورسە روماڵی روودانی هەموو سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدن بکەین دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە فاسەوە بۆ ئەفانستان، بەتایبەت دەربارەى وەرگرتنی رێڕەوى سیاسەتی دەرەکی لەلایەن پاڵێوراو چواردەورەکەى.
 بەڵام ئەم روپێویە ئاماژەیە بۆ سیاسەتی بایدنی لەهەندێ بابەتدا، بۆنمونە سیاسەتی بەرانبەر ئێران، هاوشێوەی کۆپیەکی زیاتر لە دەسکاریکراو لە سیاسەتی ئۆباما یان ماوەی ویلایەتی دووەمی سەرۆک بووشی دووەم، وە زیاتر هاوشێوەی سیاسەتی چەپەکانە بەتایبەت کە هەندێ لە چاودێران وایەبینن لە ناوچەکە. 

بەدڵنیاییەوە، هاوڵاتیانی کەنداو وەها لە سیاسەت دەڕوانن کە ئاماژەمان پێکرد کە تەنها خاڵە نەرێنیەکانی دەبینن، بەڵام پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگرین هەموو ئەوەی باسکرا زیاتر ئارامی دێنێت لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەناوچەکە بەبەراورد بە سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ کە لەمانگێکەوە بۆ مانگێکی تر هەڵبەز و دابەز ئەکات.

شایەنی باسە ئاماژەمان بە شێوازی بایدن دا لە سیاسەتی دەرەوە کە پەوەندییە کەسییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی دەوڵەتانی جیهان، لەبەرئەوە چاوەڕوانکراوە پشت ببەستێت بە دیبلۆماسی و نەرمی لە هەڵسوکەوتی لەگەڵ فەرمانڕەوایانی دەوڵەتانی ناوچەکە زیاتر لەوەى پشت ببەستێت بە هەڕەشە ئاشکراکانی و فشاری راستەوخۆ. ئەمەش مانای وایە ساردی کەسی لە نێوان سەرۆک و هەندێک لە سەرکردەکانی ناوچەکە کە زۆرێکیان لەماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما سکاڵایان لێی هەبوو نەگەڕێتەوە. 

بەهەرحاڵ، مامەڵەکردن لەگەڵ دیدگای بایدن بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکی واقعیە، وە پەیوەست نابێت بە دیگای بێرنی ساندرز بۆنمونە لەگەڵ ئەوەی چەپەکان فشاریان خستەسەر بایدن لە رێگەی ئەنجومەنی پیرانەوە، بایدن خۆی بەچەپ دانانرێت لە دیمەنی سیاسیدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان