عیراقی

بە ئەنجام نەدانی ئەم کارە کورد لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق زیانی بەردەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە ئەنجام نەدانی ئەم کارە کورد لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق زیانی بەردەکەوێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنەكانی مەڵبەندی پێنجی كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر کورد خۆی بە وریایی مەماڵە نەکات و بە پێكەوەیی کار نەکات و هەماهەنگی لەنێوان لایەنە کوردییەکان دروست نەکات و  بۆ هەنگاوەکان رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردنەکان ئامادە نەکات ئەوا لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق کورد زیانی بەردەکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر کورد لەسەر بنەمای لیستی هاوپەیمانی بەردەوام بێت قازانج دەکات.

محەمەد جەلیل، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنەكانی مەڵبەندی پێنجی كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە شاری كەركوك لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵبژاردنی پێشوەختە کۆمەڵێک ئامادەکاری جیاوازی دەوێت، هەروەها ئەو حکومەتی عیراق ئێستا هەیەتی کاتییە، بۆیە هەڵبژاردنەکە بە گشتی پێویستە ئەنجام بدرێت".

لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە نابراو وتی "ناوچە جێناکۆکەکان لەژێر هەژموونی دەسەڵاتی حکومەتی عیراق دایە لە رووی سەربازی و ئیداری و ئابووری و سیاسی، بۆیە ئەگەر کورد خۆی بە وریایی مەماڵە نەکات و بە پێكەوەیی کار نەکات و هەماهەنگی لەنێوان لایەنە کوردییەکان دروست نەکات و  هەنگاوەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردنەکان ئامادە نەکات، ئەوا کورد زەرەمەندی گەورە دەبێت لە هەڵبژاردنەژکان".

محەمەد جەلیل وتیشی "ئەگەر هاتوو وەک پێشتر کە هێز و لایە سیاسییە کوردییەکان لیستی هاوپەیمانیمان راگەیاند لەسەر ئەو بنەمایە هێز و لایەنەکان بەردەوام بێت لە کەرکوک و شەنگال و ناوچە جێناکۆکەکان، ئەوا کورد قازانج دەکات و هەندێک زیان دەگەڕێنێتەوە".

لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە ئەوەی خستەڕوو "یاساکە تازەیە و کار لەسەر بازنەی تاک دەکات، هەروەها حکومەتی عیراق لە رێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە قەزا و ناوچەکان رێکدەخاتەوە، بەڵام ئێمە لە کەرکوک نازانین پلان چییە".

لەبارەی دواخستنی کاتی هەڵبژاردن بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنەكانی مەڵبەندی پێنجی كۆمەڵ ئاشکرای کرد "کە دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکان کێشە دروست دەکات، هەروەها هەندێک لایەن کە دژی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقن بەوە تۆمەتباری دەکەن کە دەیەوێت بەرەو دیکتاتۆری بڕوات، بۆیە کازمی ئێستا تۆپی هەڵداوەتە بەردەم پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان، چونکە کازمی کاری خۆی تەواو کردووە و رۆژەکەی دیاریکردووە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش پشتیگیریان لێ کردووە، بۆیە دواخستنی گرفت دروست دەکات".

جێگای ئاماژە، مستەفا کازمی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021 وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق دیاریکرد، لە ئێستادا هەندێک گرفت لەبەردەم ئەو کاتەدا هەیە کە کازمی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان