عیراقی
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتێکدا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەموزی رابردوو ئاشکرا دەکات، بەپێی ئەو راپۆرتە بێت بەرهەمهێنانی نەوت کەمی کردووە لەچاو مانگی حوزەیراندا.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتێکدا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەموزی رابردوو ئاشکرا دەکات، بەپێی ئەو راپۆرتە بێت بەرهەمهێنانی نەوت کەمی کردووە لەچاو مانگی حوزەیراندا.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەسەر بنەمای داتای کێڵگە نەوتییەکان، بەهۆی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس لەو مانگی تەموزی رابردووی ئەمساڵدا نەوتی عیراق زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل لەچاو مانگی حوزەیراندا کەمیکردووە.
وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە "لە مانگی تەممووزدا عیراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە رۆژانە 3 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە، هاوکات مانگی حوزەیران ئاستی بەرهەمهێنان 3 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، ئەمەش جاری یەکەمە لە ساڵی 2015ەوە ئاستی بەرهەمی نەوت لە عیراق هێندە کەمبکات".
س.س