ئابووری

نرخی نەوت دابەزی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕی نەوت
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت دابەزێت کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت گەیشتە  45 دۆلار سەنت، هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  گەیشتە  42 دۆلار و 63 سەنت.

هەروەها، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بەمەبەستی چاودێریی رەوشی بازاڕی نەوت کۆمیتەی چاودێری هاوبەشی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە کۆببنەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan