کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیارێک دەدات کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیارێک دەدات کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان نییە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری و خۆڵ و خاشاک لە شوێنە بازرگانییەکان و ماڵان بە بڕی سێ هەزار تاوەکو پێنج هەزار دینار، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت لە ئێستادا رێکارەکان دەستیپێکردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەلایەن شارەوانی شارەکانەوە.

کوردۆ شابان، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری و خۆڵ و خاشاک لە شوێنە بازرگانییەکان و ماڵان دەمێکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە و ئێمە وەک وەزارەتی شارەوانی جێبەجێکارین، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دواکەوت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا رێکارەکان دەستیپێکردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەلایەن شارەوانی شارەکانەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

کوردۆ شابان ئەوەشی خستەڕوو "جۆری کرێکان بەپێی خزمەتگوزارییەکان جیاواز دەبێت، هەروەها ئامادەکارییەکان لە پارێزگای سلێمانی تەواو بووە چاوەڕێی پارێزگای هەولێر و دهۆک دەکەین کارەکانیان تەواو بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن