ئابووری
مەرجەكانی هاوردەی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەرجەكانی هاوردەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت و تاوەكو مانگی یازدەی ئەمساڵ مۆدێلی 2018 بۆی هەیە بێتە ناوەوە، هەربەپێی مەرجەكان هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدرا و بۆیاخكراو ئاساییە.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە هاوردەی ئۆتۆمبێلی گۆڕی، ساڵی پار بڕیار وابوو ئەو ئۆتۆمبێلانە بهێنرێن كە مۆدێلی ئەو ساڵە و ساڵێك پێشترن، هەروەها هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و بۆیاخكراویش قەدەغە بوو.
بەپێی بڕیارە نوێیەكانی حكومەتی هەرێم، هەتاوەكو مانگی 11ی ئەمساڵ مۆدێلی 2018 بۆی هەیە بێتە ناوەوە، پێشتر هەموو ساڵێك لە مانگی نۆ دا مۆدێل دەگۆڕدرا، جیا لەوەش هێنانی ئۆتۆمبێلی بۆیاخكراو و لێدراو بەڵام قوورس نەبێت ئاساییە بهێنرێتە ناوەوە.
بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ لە 26ی مانگی رابردووەوە دەرچووە و كاری پێدەكرێت.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، تاوەكو مانگی شەشی ئەمساڵ ملیۆنێك و 770 هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆری بچووك، گەورە و ماتۆڕ تۆمار كراون، جگە لە ئۆتۆمبێلی وەزارەتی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەكان، دیپلۆماتكار و ئۆتۆمبێلی پارێزگاكانی دیكە كە تۆماركردن نایانگرێتەوە.