ئابووری
روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەنجامدانی پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێل لەدەروازەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن ناڕاستن و دوورن لە راستییەوە، ئاماژە بەوەشدەكات وە هەركەس هۆكاری بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە بێت، رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە "سەبارەت بە پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراوو پێدانی بڕوانامەی ( COC )، جەخت دەكەینەوە لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەیانی ژمارە(45)ی ساڵی 2020 ی هاوبەش لەنێوان وەزارەتمان و وەزارەتی ناوخۆ، كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگریكردن لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی خراپ و كوالێتی نزم، ئەوا پشكنینی پێشوەختە تەنها لەو وڵاتە دەكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی لێوە هاوردەكراوە، وە بەپێچەوانەوە رێگا نادەین ئەم جۆرە پشكنینە لە دەروازەكان ئەنجام بدرێت وئۆتۆمبێل بەبێ بروانامەی ( COC ) هاوردەبكرێت.
دەقی روونكردنەوەكە
روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
سەبارەت بە پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراوو پێدانی بڕوانامەی ( COC )، جەخت دەكەینەوە لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەیانی ژمارە(٤٥)ی ساڵی ٢٠٢٠ ی هاوبەش لەنێوان وەزارەتمان و وەزارەتی ناوخۆ، كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگری كردن لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی خراپ و كوالێتی نزم، ئەوا پشكنینی پێشوەختە تەنها لەو وڵاتە دەكرێ كە ئۆتۆمبێلەكەی لێوە هاوردەكراوە، وە بەپێچەوانەوە ڕێگا نادەین ئەم جۆرە پشكنینە لە دەروازەكان ئەنجام بدرێت وئۆتۆمبێل بەبێ بروانامەی ( COC ) هاوردەبكرێت.
هەروەها رایدەگەیەنین سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەنجامدانی پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێل لەدەروازەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن ناڕاستن و دوورن لە راستییەوە، وەهەركەس هۆكاری بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە بێت، رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە.