عیراقی
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمشەو چوارشەممە 19 ی ئابی 2020 محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی كۆبونەوەی لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ، گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن پارێزگار و ژمارەیەك پەرلەمانتارەوە پێشوازیی لێكرا.
بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار، لەمیانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاندووە"جەختمان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پاك كردووەتەوە، كە مافێكی نیشتیمانییە".
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا وەك بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی پێداوە، دۆخی سیاسی و ئەمنیی و خزمەتگوزاری لە عیراق تاوتوێ كراون، هەروەها دوایین گۆڕانكارییە تەندروستیەكانی عیراق تایبەت بە كۆرۆنا، رێوشوێنەكانیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە".
هەروەك لە بەیاننامەكەدا، "بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی، جەختیان لەوەكردووەتەوە كە پێش ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبچێت لە عیراق، پرۆژەیاسای هەڵبژاردن ئامادەبكرێت و رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار بكرێت بۆ پەسەندكردنی".
بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو " لە كۆبوونەوەكەدا بە گرنگییەوە باس لە یەكڕیزی لایەنە عیراقییەكان كراوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندی گشتی گەلانی عیراق پارێزراو بێت، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و كاری هاوبەش لەپێناو چارەسەری گشتگیری كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان بەپێی دەستوور، بەشێوەیەك مافی هاوڵاتیان پارێزراو بێت و ژیانێكی ئازاد و پارێزراویان هەبێت".