عیراقی
كازمی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كۆبوونەتەوە و تێیدا باسیان لە چاكسازیكردن لە كەرتی ئابوریی عیراق كردووە".
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە"لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران جەختیكردووەتە لەوەی وڵاتەكەی دەیەوێت چاكسازیی ئابوری بكات و ئامادەییشی بۆ كاركردن لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا دەربڕیوە".
هاوكات، "مستەفا كازمی داوای لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كردووە تا لەگەڵ عیراقدا رێككەوتنێك بكات و بەوەش پشتیوانی وڵاتەكە بێت لە زیاتر سەربەخۆكردنی كەرتی نەوتی و كەرتە ئابورییەكانی دیكەدا".
لای خۆشییەوە كریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەختیكردووەتەوە " دامەزراوەكەی بڕوای بە كاری هاوبەش هەیە لەگەڵ عیراقدا و دەیانەوێت كاری پێكەوەیی بكەن".
رۆژی سێشەممە 18ی ئابی 2020 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی وڵاتەكەی كە لە ژمارەیەك وەزیر و راوێژكار پێكهاتووە، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئەمەریكا بەڕێكەوت، بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە مستەفا كازمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكادا كۆببێتەوە.