کوردستانی

حكومەتی هەرێم بە فەرمی رۆژێك پشووی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم بە فەرمی رۆژێك پشووی راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە راگەیەندراوێكدا جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی، حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی وەك پشووی فەرمی لە دامودەزگا حكومییەكان راگەیاند".

دەقی راگەیەندراوەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم:

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی

رۆژی پێنجشەممه 20ی ئابی 2020 لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمیە، بێجگە لەوانەی كه بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكەن.

د. جوتیار عادل

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2020/8/19


Qaiwan
Qaiwan